ھاتوچۆی سلێمانی لەبارەی مەترسییەکانی خۆڵبارین ھۆشداری دەداتە شۆفێران
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوەکەی ھاتوچۆی سلێمانیدا ھاتووە شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و پێویستە شۆفێران ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگەکانی دەرەوەی شار بەکارنەھێنن.
ھاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت "سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەھێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت."
لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان گرتووەتەوە. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند شەپۆلەکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و ئەگەری دووبارەبوونەوەشی دەبێت.