ڕوونکردنەوەیەک لە ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشنەوە
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ڕوونکردنەوەیەکدا "ئیبراھیم ئەحمەد فاوندەیشن" دەڵێت ئەمساڵ لە ٨ ی نیسان واتە سبەی، کە ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی "مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەدە"، مەراسیمی دابەشکردنی "خەڵاتی بلە" بەڕێوەناچێ و مەراسیمەکە دەخەنە رۆژی ٨ی ئایار، واتە مانگی داھاتوو.
مەراسیمەکەی سبەی بەناوی "نەمامی شەھیدانی شەڕی داعش" سەعات ١٠ ی سەرلەبەیانی لە ھەواری شار بەڕێوە دەچێت و "ئیبراھیم ئەحمەد فاوندەیشن" دەڵێت مەبەست لێی بەردەوامیدانە بە یەکێک لە پرۆژەکانی ئەو ڕێکخراوە.
"ئیبراھیم ئەحمەد فاوندەیشن" لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت مەراسیمەکە " ساڵانە لە ھەواری شار لە بەشی ( یادتان بەخێر ) پڕۆژەکە بەردەوام بووە و تا ئێستاش ١٤٠٠ نەمام بە یادی شەھید و بێسەروشوێنبوانی شەڕی داعشەوە لەوێ نێژراون."
روونکردنەوەیەک لە ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشنەوە
بە هەموو دۆست و ئازیزانی رادەگەیەنین کە ئەمساڵ لە ٨ ی چوار ( نیسان) ، کە ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدە ،مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلە بەڕێوەناچێ و مەراسیمەکە دەخەینە رۆژی ٨ی پێنج (ئایار) و
لە ٨ی چوار (نیسان ) دا تەنیا مەراسیمی ناشتنی نەمامی شەهیدانی شەڕی داعش بەڕێوە دەچێت، کە ئەوەش بەردەوامیدانە بە یەکێک لە پرۆژەکانی فاوندەیشنەکە ، کە دەستپێک لەساڵی ٢٠١٦ دا ( ١١٠٠ ) نەمام وەک ئاماژەیەک بۆ ژمارەی شەھیدەکانی ئەوکاتی شەڕی داعش نێژران و ساڵانە لە هەواری شار لە بەشی ( یادتان بەخێر ) پڕۆژەکە بەردەوام بووە و تا ئێستاش ١٤٠٠ نەمام بە یادی شەهید و بێسەروشوێنبوانی شەڕی داعشەوە لەوێ نێژراون.
مەراسیمی ناشتنی نەمامی دارستانی یادتان بەخێر کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی لە هەواری شار بەڕێوە دەچێت .
دواتر
لە سەرتای مانگی ٥ ( ئایار) دا ، لە کات و شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلە ئاگادارتان دەکەینەوە