لە خورماتوو داعش سێ شوان دوای ڕفاندنیان ئازاد دەکات
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڵام دوای چەند سەعاتێک تیرۆرستانی داعش سیان لە شوانکارەکانیان ڕزگارکرد و لە ئێستادا یەکێک لە شوانکارەکان لەلای تیرۆرستانی داعش ماوە.
عەمید حوسێن وتیشی ھێزە ئەمنییەکان لە دوای ئاگادار بونیان، لە ھەوڵدان بۆ رزگارکردنی شوانەکان، بەڵام تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە ھەڵاتوون و شوانەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
تیرۆرستانی داعش لەشێوەی شانەی نوستودا ناو بەناو ھێرش ئەنجامدەدەن، ٢١ی مانگی ڕابردوو داعش لە باشوری قەزای داقوقی پارێزگای کەرکوک پەلاماری ھێزەکانی سوپای عێرقیانداوەو بەھۆی پەلامارەکەوە سەربازێک کوژراو یەکێکی تریش برینداربوو .
دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر ڕاگەیەندراوەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی کوشتنی قوڕەیشی لە سوریا، ئەو گرووپە تیرۆریستییە، ئەبا حەسەن قوڕەیشی، وەک خەلیفەی نوێ ئاشکرا کرد.