بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، دابەشکردنی مووچە تاوەکو ٢٨ی ئەم مانگە دەخایەنێت و سەرەتاش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

بڕیارە رۆژی دوشەممەش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠، رۆژی سێشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ناوخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان دابەشدەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە بۆ پێدانی مووچەی کاروباری شەھیدان، کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییە سیاسییەکان دیاریکراوە.

بڕیارە ھێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتنیش ڕۆژی پێنج شەممە مووچە وەربگرن.

بۆ پێدانی مووچەی ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان، سەرۆکایەتی ھەرێم ڕۆژانی ٢٨، ٢٧ و ٢٦ دیاریکراوە و خانەنشینانی پێشمەرگەش لە کۆتاییدا مووچەکانیان پێدەدرێت.