ئەحمەد ھۆشیار بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی شەپۆلی خۆڵبارین گەشتەکانی فرۆکەخانە راگیراوە تا رەوشی ئاستی بینین ئاسای نەبیتەوە گەشتەکان دەست پێ ناکەنەوە.


وتیشی، راگرتنی گەشتەکان کاتییە و چاوەڕی رەوشی کەشوھەوا دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە گەشتەکانمان بکەنەوە.