"سامان عەلی" نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا دەکەن حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەش بکات و وردبینی لە داھاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە گومرگییەکاندا بکات.

وتیشی، لە ماوەی ٨ ساڵدا حکومەتی ھەرێم بە نایاسایی مووچەی ١٢ مانگی نەداوە، بە چەندین شێواز دەستکاری مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێمیان کردووە.