بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردسان لە ٨-٣-٢٠٢٢، ھەموو فراکسیۆنەکان ھاوڕابوون کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت، ھەروەھا بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کۆمیسیۆن و پرسی دەستوریش، ھەموو فراکسیۆنەکان ھاوڕابوون ئەو بابەتانەی ڕەھەندی نیشتمانیانی و سیاسیی و یاساییان ھەیە، بە ڕێککەوتن و سازانی نێوان فراکسیۆنەکان بێت و بە بێ ڕێککەوتن تێنەپەڕێنرێت.

بەڵام لە ئێستادا فراکسیۆنەکان جگە لە فراکسیۆنی پارتی یاداشتێکیان بۆ ھەمواری ھەشتەمی یاسای ھەڵبژاردن پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار و یاساکە ھەموار بکرێتەوە، بەڵام پارتی دەیەوێت بە زۆرینە ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.