عەمرەکارێکی کورد لە مەککەی پیرۆز گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی، " سەرەخۆشی ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەو کەس وکاری خوالێخۆشبێت دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردو بەبەھەشتی خۆی شاد بکات ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت."
بەپیی زانیارییەکان، فاتیمە حەسەن رەسول پیشەی مامۆستا بووە و چەند ڕۆژێک بوو لەگەڵ ھاوسەرەکەی بۆ بەجێگەیاندنی گەشتی عەمرە چووبوونە سعودیە.
بەڵام فاتیمە حەسەن رەسول لە مەککەی پیرۆز نەخۆش کەوتووە و براوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعودیە، بەڵام لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.