بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک ڕوودانی تەقینەوەکانی بۆ کوردسات نیوز پشتڕاستکردەوە بەڵام دەڵێت نازانن ھۆکاری تەقینەوەکە چی بووە.

دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تەقینەوەکان بەھۆی سێ مووشەک بوون کە لە نزیکی پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتوونەتە خوارەوە.

دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت " کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری ھەولێر کران."

لە ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆردا ھاتووە " مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە."