سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.