مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت سەرۆک مام جەلال بە سیاسەتی لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆ، دڵنیای و سەقامگیری لای عێراقییەکان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیھان چەسپاندبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا ھاتووە " مام جەلال  بەھۆی  پەیوەندییە بەرفراوانە دیبلۆماسی و کۆمەڵایەتیەکانیەوە  توانیبووی   ھاوسەنگیەکان  وەھا  ڕابگرێت کە لە ناو عیراقیەکاندا  ناسناوی (ێمام الامان)  یان پێبەخشیبوو."

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت لەکاتی سەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلالدا عێراق  لە قۆناغی  سەرپێکەوتنەوە وبونیاتناندا ھەنگاوی دەنا.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت "مام بووە سەرۆکی گشت عیراقیەکان بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی."

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاشیگەیاند ئێستا لە ھەموو کاتێک  زیاتر  پێویستمان  بەو سیاسەتە حەکیمانەیەی سەرۆک  مام جەلالە و ئەمڕۆ  کە ئەم یادە دەکەینەوە  عیراق  بە دۆخێکی   سیاسی  نەخوازراوودا  تێپەڕدەبێت بە ھۆی نەبونی دیالۆگێکی    نیشتمانی  بۆ چارەسەری  کێشەکان.