داوا دەکرێت یونامی فشار لەسەر ئیدارەی کەرکوک دروست بکات
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەیەکدا وەفدی بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی پێشێلکاریەکانی ئیدارەی کەرکوکی لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزاریەوە بۆ تیمی یونامی لە پارێزگای کەرکوک ڕوونکردەوە بە تایبەت سیاسەتی تەعریب ئەویش لە ڕێی ھێنانی خێزانی ھاوردە لە دەرەوەی کەرکوک و دروستکردنی خانوو بە شێوەی زیادەرۆ لە شارەکە، و داوایانکرد یونامی وەکو ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی ببینێت.
وەفدەکە ڕاشیگەیاند، ئیدارەی کەرکوک جگە لەوەی نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوکی نەکردووە لە ڕووی پڕۆژەی خزمەتگوزاریشەوە ئەولەویەتی بە بەشێک لە ناوچە و گەڕەکەکانی باشووری کەرکوک داوە.