لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە مەریوان سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
ئارێز سەلیمی بەڕێوەبەری ناوەندی فریاکەوتنی مەریوان رایگەیاند، لە رێگە نوێیەکەی نێوان مەریوان – سنە رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی سەمەند و پەیکان روویداوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ دیکەش برینداربوون و برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراون.