وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، یاسای ژمارە ٢٠ ی ساڵی ٢٠٢١ ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان، عێراق لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بەیاسای پەسندکراو، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ھەر وەکو بەڵێنیان دابوو، لەماوەیەکی نزیکدا رێنمایەکانی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە وەزارەتیان ئامادە دەبێت، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە دانەمەزراون، بە بەشێوازی کردنەوەی خولی ڕاھێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە رووی ھونەریی و پیشەیی و رێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی یاساکەش مۆڵەتی پڕۆژەی کشتوکاڵی بەبێ بوونی سەرپەرشتیار نادرێت و ئەو پڕۆژە کشتوکاڵیانەی بەر لە دەرچوونی ئەم یاسایە مۆڵەتیان پێدراوە، پێویستە لە ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ٩٠ رۆژ لە رێکەوتی بەرکاربوونی ئەم یاسایەوە خۆیان لەگەڵ حکمەکانیدا بگونجێنن.