ئاگادارییەک لە ھاتوچۆی سلێمانی-ەوە لەبارەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
ماڵپەڕی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، وەک کارئاسانییەک بۆ ھاوڵاتیان، کە چیتر دووچاری سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری نەبنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لەمەودوا ھاوڵاتیان دەتوانن پێش شەش مانگ لە بەسەرچونی ماوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرشۆفێرێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لە بەشی مۆڵەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ھاتەچۆی سلێمانی بە دەست ھێناوە دەتوانێت بەر لە شەش مانگ لە کۆتایی ماوەی بەسەرچونی مۆڵەتەکەی سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییان بکات بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.