شێرکۆ جەودەت: ئەگەر پارتی لە دەنگدەری دڵنیایە، پێویست ناکات لە سیستەمی نوێ بترسێت
کوردسات نیوز
٥ی نیسانی ٢٠٢٢
"د. شێرکۆ جەودەت" سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو یاسای ھەڵبژاردنەی ئێستا ھەیە کۆن بووە و لەگەڵ ئێستای ھەرێمی کوردستان یەک ناگرێتەوە، بۆیە پێویستە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە.
چونکە تا ئێستا ھەڵبژاردن لە ھەرێم بە یەک بازنەیی کراوە، ئەوەش وایکردووە کە حزبێک لە سنور و ناوچەیەکدا زۆرینە بێت بەو زۆرینەیەی بتوانێت کۆنتڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان بکات، ئەوەش کاریگەری خراپی دروست کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا زۆرێک لە پارتەسیاسییەکان جگە لە پارتی و پێکھاتەکان، ئامادەن بۆ ئەوەی گۆرانکاری لە یاسایی ھەڵبژاردنەکان بکرێت و ببێتە فرە بازنەیی، ھیواشی خواست پارتیش بسازێت. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو راشیگەیاند، ئەگەر پارتی لە دەنگدەری خۆی دڵنیایە، پێویست ناکات لە سیستەمی فرە بازنەیی بترسێت.