کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەچێتە قۆناغی پێشکەوتوو
کوردسات نیوز
٥ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای قەیوان گروپ دەڵێت، بەردەوامە لە کارکردن لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و بە بەرزترین کوالێتی ئەندازیاری رێگەوبانی خێرای سەردەم کارەکانیان جێبەجێدەکەن.
کۆمپانیاکە دەشڵێت " لە ئێستادا.. لە بواری جێبەجێکردندا، کاری خێرا بۆ دروستکردنی یەکتربڕ، پرد، ئەندەرباس، تۆڕی کارەبا، بڕین و پڕکردنەوەو دروستکردنی قاڵبی ئامادەکراوی (گێردەر)ی سەرجەم پردەکانی ناو پڕۆژەکە دەکرێت؛کە قۆناغێکی پێشکەوتووی جێبەجێکردنی کارکردنی شەقامی ئۆتۆبانی بابانە."
کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی قۆناغی بەرچاوی بڕیوە و پێشتریش سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی سەد مەتری بەردەوام دەبێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ خەرجکردنی شایستەیی دارایی کۆمپانیای جێبەجێکار.



