چێنەر عەلی جۆڵا شارەزای یاسا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر داوایەکی سەرۆک کۆمار پێشتر دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەو پرسەی یەکلایی کردووەتەوە و ڕایگەیەندووە، سەرۆک کۆمار و حکومەتی ئێستای عێراق لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ ھەڵدەبژێردرێن، بەمەش عێراق ناکەوێتە بۆشایی دەستوری.