لە بارەی لێدوانێکی عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، کە ڕایگەیاندبوو، ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنە نین کە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای "پاوەرچاینا"ی چینی، بۆ دروستکردنی چوار بەنداو ئیمزای کردووە، ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو ھەواڵە بە مەبەست وروژێندراوە.

وتیشی، بە پێی پلانی ستراتیژیی ئاوی عێراق، کە تا ساڵی ٢٠٣٥ دانراوە، لە کۆی ٩٠ بەنداو، ٦٠ بەنداویان لە ھەرێم دروست دەکرێن و ھیچ بەنداوێکیش بە بێ ڕاوێژ و ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست ناکرێت، بە پێچەوانەوە لیژنەی ھاوبەشیان لەگەڵ بەغداد ھەیە بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوانە.