ساڵی رابردوو ٥٠ کەس لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی مین
کوردسات نیوز
٤ی نیسانی ٢٠٢٢
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٢ کەس بەھۆی تەقینەوەی مین لە سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ٣٨ کەسی تریش بریندار و کەمئەندام بوون، بە پێی ئامارەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی قوربانیانی مین لە خۆرھەڵاتی کوردستان ٣٢٪ بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی حاڵەتەکان لە سنورەکانی پارێزگای ئیلام بووە کە چوار کوژراو و ١٥ بریندار بووە.



