تەرمی یەکێک لەو ٢٧ کۆچبەرە کوردەی لە یۆنان خنکان دۆزرایەوە
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
کۆچبەری کورد پارێز ناسح محەممەد.
بەیانی ئەمڕۆ دەزگای لوتکە ئاگادار کراوەتەوە لە دۆزینەوەی تەرمی پارێز ناسح محەممەد کە ڕۆژی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢١ ھەواڵی خنکانی بڵاوبووەوە.
پارێز ناسحی تەمەن ٢٢ ساڵ یەکێک بووە لەو کۆچبەرانەی کە ڕۆژی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢١ لەگەڵ ٢٧ کۆچبەری دیکەی کورد بێسەرو شوێن بوون و تاوەکو ئێستا چوار تەرمیان دۆزراونەتەوە.
دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک حکومەت و کونسوڵخانەی عێراقی ئاگادارکراونەتەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردە بۆ ھەرێمی کوردستان.