داوا کراوە مووچەی خانەنشینی بھێنرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی مووچە
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
(ئازاد محمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕاسپاردەیان بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی و بانکی ھەرێم کردووە، کە مووچەی خانەنشینی بخرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە. وتیشی، مووچەی خانەنشینی لە داھاتی ناوخۆ دەدرێت نەک داھاتی نەوت ئەوەش گرفتی دروستکردووە.
(ئازاد محمەد ئەمین) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت لە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی کەمتەرخەم بووە بە تایبەت کە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی ھیچ بڕە پارەیەکی تێدا نییە.