ھاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووداوەکە لە نزیک گوندی گۆمەتاڵ ڕوویداوە و لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و ئەتیکۆ بووە.

ھاتوچۆی کۆیە وێنەی ڕووداوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە وەرزشکارن و دانیشتووی بنەسڵاوەن.