ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر هەولێر سزای بەرپرسێکی ئێران دەدات
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
ئەو بازرگانەی ئێران ناوی محەممەد عەلی حوسێنی-ە و بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ھەموو ئەو سامان و موڵکانەی کە لە ئەمریکان و محەممەد عەلی حوسێنی خاوەنیانە بلۆک دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
ھەر دامەزراوەیەکیش تێوەگلابێت یاخود کاریکردبێت لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو بازرگانەی ئێران لەلایەن ئەمریکا سزا دەدرێن و ڕێگە بە ھیچ جۆرە مامەڵەیەکیان نادرێت.
بیانویەکی دیکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بازرگانەی ئێران، ھێرشی ئەمدواییەی حوسییەکانە بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییە.
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی ئازار ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێکی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.