کاروان گەزنەیی: داھاتی پێویست بۆ مووچە ھەیە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢
کاروان گەزنەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە وتەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێت بەو جۆرەش داھاتی نەوتی ھەرێم گەیشتووەتە ٩٣٤ ملیار دینار، جگە لە داھاتی ناوخۆ، کە بەو داھاتەوە، داھاتی حکومەت دەکاتە سەروو یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار.
وتیشی، داھاتی دەروازە ناڕەسمییەکان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و داھاتی دەروازەکانی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانیش نادیارە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستێکی سیاسی دەیەوێت بە ئەنقەست دابەشکردنی مووچە دوابخات.