مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان گردبوونەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢
مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داواکارییەکانیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە مووچەی ھەردوو مانگی شووبات و ئاداریان بەخێرایی پێبدرێت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێتەوە و سەرجەم مووچە و شایستە داراییە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
لەبارەی گردبوونەوە و بایکۆتی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ "د. ڕەزا حەسەن" سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو داھاتەی بۆ مووچەی زانکۆکان بۆ بانکەکان دەنێردرێت کەمە و بەشی مووچەکان ناکات. وتیشی، بەڵێنیان پێدراوە کێشەی مووچەی زانکۆکان چارەسەر بکرێت.