ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت کۆمەڵی دادگەری ناچێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران
کوردسات نیوز
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢
د. بێستون حەمە ساڵەح ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێویست بوو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بە یەکگرتووی بچوونایەتە بەغداد بۆ یەکلایکردنەوەی کۆی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە کوردەوە ھەیە.
وتیشی، ئەگەر ھیچ گۆڕانکاریی و ڕێککەوتنێک ڕوونەدات و ھەمان ھەوڵی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات.