بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی خانەنشینێکی تەمەن ٨١ ساڵ بە ناوی فەتاح ڕەزا گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی  سلێمانی کرا.

لە ماوەی ئەم مانگە ئەوە چوارەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی خانەنشینانە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا و پێش پشووی نەورۆز دوو خانەنشین لە سلێمانی و خانەنشینێکی تر لە سۆران نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لە دەستدا.

بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.