لەبارەی بڕیارەکەوە تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە یەکی نیسانەوە، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن، ئەگەر ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت یان یەک ژەمە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"ی وەرگرتبێت، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا نابێت، بەڵام ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە دیکۆمێنتێکی باوەڕپێکراویان پێبێت، کە لە لایەنێکی تەندروستییەوە وەریگرتبێت و ئاماژەی بەوە کردبێت، ئەو کەسە ناتوانێت ڤاکسین وەربگرێت، کە لەو کاتەدا کەسەکە لە کاتی ھاتن یان ڕۆشتن، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا دەبێت.