کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، زانیارییان پێگەیشتووە پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا ڕێککەوتوون بەھاوبەشیی ھێرش بکەنە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی ھێزی تایبەتی بە چەکی قورسەوە ناردووەتە ئەو ناوچانەی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە گەریلایان تێدایە، ئەوەش ھەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و تەنھا خزمەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکات.