ئیدریس گەلناسکی بەڕێوەبەری ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دھۆک بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، لەسەر کێشەی موڵکداری و زەوی دەمەقاڵە لە نێوان دوو کەس ڕوویداوە و یەکێکیان کوژراوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە دھۆک کراوە. ڕاشیگەیاند، کوژراوەکە ناوی کامیران یونسە و خەڵکی گوندی زێوەی سەر بە ناحیەی  زاویتەیە.

ھەر ئەمڕۆ نەجیم محێدین موختاری پێشووی گوندی باکورمان لە قەزای ئاکرێ کە تەمەنی ٣٦ ساڵە لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە لایەن کەسێکی نزیکی خۆیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا و کەسێکی تریش کە لەگەڵیدا بووە ئەویش بریندارە.