حکومەتی ھەرێمی کوردستان داھاتی باج ئاشکرا دەکات
١٨ی ئازاری ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، داھاتی باج لە ھەرێم ڕێکخراوەتەوە و زیادی کردووە، بە جۆرێک ساڵی ٢٠١٢ داھاتی باج لە ھەرێم ١٢٨ ملیار دینار بووە بەڵام ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردووە بۆ ٧٩٦ ملیار دینار.
ڕاشیگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ٦٩٤ گەورە باجدەر ھەن و ٢٣٪ی کۆی گشتی داھاتی باج پێکدێنن، بەھۆی نەدانی باجیش ١٧٩٤ شوێن سزای دارایی دراون و ٣٧ شوێنیش داخراون کە پێکھاتوون لە بەنزینخانە و کۆمپانیا و یانەی شەوانە و نەخۆشخانە و ئارایشگە.
ڕوونشیکردەوە، داھاتی باج بۆ دابینکردنی مووچە بۆ مووچەخۆران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە.