لە شەنگال قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەنرا
کوردسات نیوز
١٧ی ئازاری ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال رایگەیاند، بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بڕیاردراوە لە سەعات ١٢ی ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەنرێت تا سەعات ٦ی بەیانی، ئەو بڕیارەش تاکاتێکی نادیار جێبەجێ دەکرێت.
ھاوکات داوا لە ھاوڵاتیانی قەزاکەش دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن و تەنیا بۆ ھۆکاری تەندروستی و مرۆیی نەبێت لەو ماوەیەی قەدەغە راگەیەنراوە ھاتووچۆ نەکەن.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، بڕیارەکە حاڵەتی مرۆیی و تەندروستی ناگرێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەبێ ھۆکار لەو ماوەیەدا لەدەرەوە بن روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.



