ئەو ڤاکسینەی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کراوە ٣٠٪ بەکارنەھاتووە
کوردسات نیوز
١٧ی ئازاری ٢٠٢٢
دکتۆر رەھێڵ بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەرگرتنی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا تارادەیەک باشە، بەڵام تا ئێستاش ھاوڵاتیان وەکو پێویست ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە.
راشیگەیاند، ٣٠٪ ئەو ڤاکسینەی رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ماوەتەوە و بەکارنەھاتووەو بۆ ئەوەش ھەوڵ ھەیە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ بدرێت.
باسی لەوەشکرد، لە وڵاتان ھەرچەندە رێککارەکانی کۆرۆنا ئاسانکارییان بۆ کراوە و لابراون، بەڵام ھەوڵەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بەردەوامییان ھەیە.