وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنێتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەیان پێویستە داواکاری ئاڕاستەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم لە دەرەوەی وڵات بکەن، دواتر لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داواکاریەکە ئاڕاستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت تا لەلایەن وەزیری دارایی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکلایی بکرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.

وەزارەتی دارایی روونیشیکردەوە، ئەو بڕیارە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە چووەتەبواری جێبەجێکردنەوە.