بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێکرا.
 
لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق خرانەبەر باس و دووپات لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
 
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر کرایەوە.