لە پانێڵەکەدا ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایانی زمانی کوردی لە باشور و باکوری کوردستان باسیان لە مەترسییەکانی سەر زمانی کوردی کرد، کە لە ئێستادا بەھۆی کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پلانی ستراتیژی دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ شێواندن و لەناوبردنی وشە و دەستەواژە رەسەنەکانی کورد کاری لەسەر دەکەن، و ھاوڵاتیانی کوردیش ڕۆژانە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشێکی زۆر لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بە سەدان وشە و دەستەواژەی نامۆ و بیانی بەرچاو و گۆێیان دەکەوێت و کاریگەرییان لەسەر جێدەھێڵێت.