ئەڵمانیا لە کفری بنکەیەکی تەندروستی سەربازیی بۆ پێشمەرگە دەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
عەقید مارکۆس فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگە لە کفری ڕایگەیاند، لە شەڕی تیرۆریستاندا ھەماھەنگییان لەگەڵ پێشمەرگەدا ھەبووە و بەردەوامیشی پێدەدەن، لە داھاتووشدا لەو سنورە و لە ڕێگەی تیمێکی تەندروستییەوە خزمەتی زیاتر بە پێشمەرگە دەگەیەنن.
مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سنوری میحوەرەکەیان بنکەیەکی تەندروستی تایبەت لەلایەن ئەڵمانەکانەوە بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە و لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا پێویستییەکانیان پڕ دەکاتەوە.



