ژووری بازرگانی سلێمانی: دەمانەوێت سلێمانی ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گەورە بۆ عێراق
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەمەدان ئەنجامیدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ وڵاتی ئێران، سلێمانی ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گەورە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ھاوردە کردنی ئەو بەرھەم و کاڵا و شمەکانەی لە وڵاتی ئێران ھەیە و بە ھەناردە کردنی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.



