دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئەگەری لێسەندنی دەسەڵات لە ترەمپ بەدوور نازانن ئەگەر دیموكراتەكان ئەنجومەنی نوێنەران بباتەوە.
حەكیم جێفریز، سەرۆكی كەمینەی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر حزبەكەیان لە هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووەمی داهاتوودا كۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بباتەوە، ئەگەری دەستپێكردنی ڕێكارەكانی گۆشەگیركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ەمریكا بەدوور نازانن.
ئاماژەی بەوە شكرد، ترەمپ هیچی بۆ نەهێشتوونەتەوە، پێویستە بەدوای راستییەكاندا بڕۆن، یاسا جێبەجێ بكەن و بەپێی دەستوور رەفتار بكەن.
وتیشی، نوێنەرای دیموكراتەكان لە مانگی كانونی دووەمی داهاتووەوە سەركردایەتی هەوڵەكانی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ترەمپ دەكەن ئەگەر ببنە سەرۆكی كۆمیتەكانی دادوەری و چاودێری.
ئەمە یەكەم جار نییە رێکار دژی ترەمپ دەگرێتەبەر بۆ گۆشەگیركردنی، جاری یەكەم لە ساڵی 2019 بەهۆی دۆسیەی ئۆكراین وە، و جاری دووەم دوای هێرشەكەی سەر باڵەخانەی كاپیتۆڵ لە 6ی كانونی دووەمی 2021 بوو، كە لە هەردوو جارەكەدا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندنەكرا.