وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ھەرێمی کوردستانن
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە سەرۆکایەتیی تاڵب کەعبی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم کۆبوونەوە.
لە کۆفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٤ تاکو ٢١ی مانگی داھاتوو، پیشانگەیەکی کشتوکاڵی لە بەغداد، بە ھاوبەشی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و عێراق ڕێکدەخرێت، کە ئامانج لێی ناساندنی بەروبوومە کشتوکاڵی و ڕووەکی و پەلەوەرییەکان و کردنەوەی بازاڕێکە بۆ بەرھەمەکانی ھەردوولا.



