سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدانی سلێمانی لەسەر خەتن بۆ کارکردن بۆ گەڕانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوەکانی سنوورەکە، کە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی ئەنفال لە دۆڵی جافایەتی ٤٨٢ ھاووڵاتی ئەنفالکران، بەڵام ھێشتا ڕووفاتی بەشێکیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و نەھێنراوەتەوە، وتیشی، ئەرکی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستانە، ئەو ڕووفاتانە بگەڕێنێتەوە.