بە پێی نوسراوێک کە نیان حەمەئەمین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون و دڵنیایی جۆری، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیی کردووە، ئەمڕۆ ٢٢ی شووبات، ھیچ نەشتەرگەرییەک لە دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەکان، بە تایبەت نەشتەرگەریی منداڵبوون، ئەنجام نادرێت، بەڵام بڕیارەکە پزیشکانی خانەنشینبووی پسپۆڕییەکانی نەشتەرگەری و بێھۆشکاری ناگرێتەوە.

لە نوسراوەکەدا ھاتووە، ھەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بۆ ماوەی ٧٢ سەعات، ھۆڵی نەشتەرگەرییەکەی دادەخرێت.

ھاوکات، سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەش تیمی تایبەتی پزیشکی لە سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانن بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و پێشبینیش دەکەن، ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە سلێمانی لەدایکببن.