گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی حەردان لە شەنگال ھەڵدەدرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە ڕووفاتی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی ئێزدی گوندی حەردانی تێدایە، کە ساڵی ٢٠١٤ دوای داگیرکردنی قەزای شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە، کۆمەڵکوژ کراون.
لە ٢٠١٤ بەھۆی پەلاماری داعش لە قەزای شەنگال، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی ئێزدی بێسەروشوێن بوون و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە، زیاتر لە ٨٠ گۆڕی بە کۆمەڵیش دۆزراونەتەوە و ڕووفاتەکانیان دەرھێنران و دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەیان لە گوندەکانی خۆیان لە قەزای شەنگاڵ بە خاکسپێردران.



