نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی لە سلێمانی کردووە رایگەیاندوە،  لەماوەی یەک ھەفتەدا ھەر تۆنێک عەلەف ٨٠$ دۆلار گرانبووە ئەوەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرھەم ھێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەکان و ڕاگرتنی بەرھەم ھێنانی مریشک".


سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەرییەکان ئاماژەی بەوەشداوە" خراپی جوچک و گرانبونی نرخەکەی ھۆکارێکی تری کێشەکانیانە وە گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەیان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندون".


نازم عەبدوڵا جەختیشیکردوەتەوە، تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەھەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ھاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچک لەو ووڵاتە ھەرزانەو  کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.


لەھەرێمی کوردستاندا ١٧٥٠ پرۆژەی بەرھەم ھێنانی مریشک ھەیە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ ھۆڵ دەبێت جگەلە لە بوونی ٥٠٠ پرۆژەی نایاسایی.ایاسای.