میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، فروکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا رۆژئاوای شارۆچکەی عامودا بوردومانکردووە و بە پێی ئەنجامی بەرایی دوو ھاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و ھەردوو بریندارەکە گواسترانەوتەوە نەخۆشخانە.


لەلای خۆیەوە مایکل مولروی جێگری یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەلاتی ناوەراست داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد رێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بکات کە کاریگەری نەرێنی لە سەر شەری دژی تیرۆریستان داعش لە سوریا دەبێت.