پەرلەمانی کوردستان یاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان ھەموار دەکاتەوە
١٢ی شوباتی ٢٠٢٢
"باڵامبۆ محەمەد" جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەکانی ناوخۆ و یاسایی و وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی ھەموارکردنەوەی یاسایی چەک، بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر ھەمواری یاساکە ئامادە بکرێت.
وتیشی، یاسای چەک پەیوەندی بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە و پێویستە چەک بە پێی یاسا ھەڵبگیرێت، بەڵام پێویستە حاڵەتی تایبەت ھەبێت بۆ ھەندێک کەس کە پێویستی بەوەیە چەک ھەڵبگرێت و ڕەوچاوی ژیانی بکرێت.