"لەیلا عومەر" سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە شێڵتەری ئاژەڵانی سلێمانی کۆمەڵێک سەگ لەناوچوون، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، داوایان لە بەرپرسی شێڵتەرەکە کردووە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات و پێشنیاز و داواکاری بۆ پێداویستی و کەموکوڕییەکانی شێڵتەرەکە بە پاکێجێک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکانی جێبەجێ بکرێت، نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندیداریشیان ڕاسپاردووە بەدواداچوونی پێویست بکات و چەند سامپڵ و نموونەیەک بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ ڤێتێنەری و تاقیگە بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی ئەو کارەساتە دیاری بکەن.