دەقی پرسەنامەکە ...

ھەڤاڵی بەڕێز کاکە حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام)ی دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابت و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

ژنەپێشمەرگە خاتوو غەریبە لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆز و بە ئەمەکی کوردستان بوو خۆیشی لە ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتدا وەک ژنێکی بوێر ھەمیشە پشت و پەنای پێشمەرگە بوو، لە ‌دەستدانی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال