حکومەتی ھەرێم زیاتر لە ٢ ترلیۆن دینار قەرزی لای ھاووڵاتییانە
کوردسات نیوز
١١ی شوباتی ٢٠٢٢
"شیرین حوسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆڕییەکان لە حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەت زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری وەک پێشینە بە قەرز داوەتە ھاووڵاتیان و تا ئێستا ترلیۆنێک و ٨٠٠ ملیار دینار بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە و دوو ترلیۆن و ٢٣ ملیار دیناری تر ماوە، حکومەتیش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی ڕاگەیاندووە.
وتیشی، لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین قەرز لای ھاووڵاتیانی پارێزگای ھەولێرە کە بڕەکەی ٨١١ ملیار دینارە و نەیانگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەت.



